هەلێكی زۆر باش بۆ كورد هاتۆتە پێش دەبێت واز لە حزبایەتی بێنین و كاری جددی بۆ ئەنجامدانی راپرسی بكەین

هەلێكی زۆر باش بۆ كورد هاتۆتە پێش دەبێت واز لە حزبایەتی بێنین و كاری جددی بۆ ئەنجامدانی راپرسی بكەین
تایبەت بۆ گۆڤاری گوڵان محەمەد تۆفیق رەحیم بەرپرسی ژووری دیپلۆماتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ گوتى: ئەو رووداوانەی روویانداوە واقیعێكی تازەیە، حكومەتی ەەرێمی كوردستانیش زۆر باش لە رەوشەكە گەیشتووە و دەشزانێت حكومەتی ناوەند چۆن مامەڵە لەگەڵ كوردستان دەكات، بۆیە دەبێ خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادە بكات.

هەروەها محمد تۆفیق گوتی: ئەوە دەبێ پەرلەمان دیاری بكات، چونكە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پەرلەمان دانیشتووەو داوای لە پەرلەمان كردووە كە هەماهەنگی بكات بۆ دیاریكردنی كاتێك بۆ راپرسی، لە مەسەلە تەكنیكییەكانی ئەم راپرسییە دەبێ لایەنەكانی دەسەڵات دیاری بكرێت.

شایانی باسە لە تۆفیق رەحیم گوتی: ئێمە پێمانوایە هەلێكی باش هاتۆتە پێشەوە نابێ لەدەست بچێت، بۆيە دەبێ ئەمە هەر بە راگەیاندن نەبێت، بەڵكو دەبێ كاری جددی بۆ بكرێت بۆ ئەنجامدانی ئەو راپرسییە لە كوردستاندا. دەبێ كورد واز لەهەموو شتێ بێنێت و خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادە بكات و كاری تەواو و جددی بۆ بكات بۆ ئەوەی دەرفەتەكە لەدەست نەدات و بگاتە ئامانجی خۆی.

لە كۆتایی قسەكانیدا رەحیم گوتی: هەلومەرج پێشتر بۆ كورد رەخسابوو، بەڵام لەدەست چوو، چونكە كاری حزبایەتی زاڵ بوو بەسەر كاری نیشتمانی و نەتەوەییدا. ئێستا بارودۆخەكە گۆڕاوە ئەو ناوچانە پێشتر دابڕێنراوبوون، ئێستا لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی كوردستان دان و كارێكی باشە كە پێشمەرگە چۆتە ئەم ناوچانەو كۆنترۆڵیان كردووەو گیان و ماڵی دانیشتوانی ئەو ناوچانەیان لە هێرشی هەموو لایەك پاراستووە. بۆیە زۆر گرنگە هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە بمێنێتەوەو بەرگری بكات.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (984)

Top