هاتنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمان هەڵسەنگاندنێكی بەرزە بۆ ئەكتیڤكردنی
هەروەها فەخرەدین قادر گوتی: پێشتر لە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەممان بۆ پرۆژە یاسای دەستەی راپرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان كردووەو، لە ستراتیژی گرێدانی خولی دووەمی پەرلەماندا كە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكەین یان بیخەینە دەنگدانەوەو پەسند بكرێت، بۆیە پێمانوایە كە سەرەتای ئەم ئیشانە دەبێ بە رێكاری یاسایی دەست پێبكات، یەكەم دەبێ ئەم یاسایە پەسند بكەین، هەروەها یاسایەكی دیكەش كە هەر دوێنێ لەلایەن فراكسیۆنەكانی پەرلەمانەوە پێشكەشكرا، پاشان لیژنەیەكی دەستووری و یاسایی پێك بهێنرێت بۆ ئەوەی رێكارە یاساییەكانی ماددەی 140 و گەڕاندنەوەی هەر پارێزگا یان قەزا یان ناحییەك چۆنە بگیرێتەبەر.
شایانی باسە قادر گوتی: ئەگەر ئەم یاسایە پەسند بكرێت بۆ راپرسییەكەی ئەم جارە گرنگە، بەڵام دەبێ بزانین كە لە پەرلەمانی كوردستان زۆر جار باسی ئەوە كراوە كە ئێمە ئەزموونێكی باشمان هەبووە لە دوای رووخانی رژێم، ئێمە خاوەن حكومەت بووین، بەڵام حكومەتی ناوەند لە ساڵی 2003 پێكهاتووە، بۆیە پێویستە كوردستان خاوەنی دەستەیەكی راپرسی و هەڵبژاردن بێت بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان زۆر گرنگە تەنانەت ئەم دەستەیە بۆ ئەنجامدانی راپرسیی جێگە ناكۆكی لەسەرەكان زۆر گرنگ و پێویستە.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (984)
