لەهەڵەبجە 320 كیلۆهەنگوین دەستی بەسەرداگیرا
لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری تەندروستی شارەزور ئەكرەم محەمەد بەشاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاووڵاتیەكەوە ئاگاداردەكرێنەوە كە كەسێك بەشێوەیەكی نایاسایی هەنگوین دەهێنێتە ناوبازاڕی هەڵەبجە دوای ئاگاداركردنەوەی دادوەر لەوبابەتە بەهاوكاری لیژنەی ئابوری هەڵەبجە ڕۆشتنە ئەوشوێنەی كە هەنگوینەكانی لێداناوە دوای وەرگرتنی نمونەیەك لەو هەنگوینە ناردنی بۆتاقیگەی سلێمانی دواتر ئەنجامەكەی گەڕاوەتەوە كە ئەوجۆرە هەنگوینە شیاو نیە بۆبەكارهێنان.
ڕونیشی كردەوە ئەوبڕە هەنگوینەی كەدەستی بەسەرداگیراوە پێكدێت لە 64 تەنەكە هەنگوین سەرجەمیشی 320كیلۆ هەنگوینە هاوكات ئەو كەسەی هەستاوە بەئنجامدانی ئەوكارە بەگوێرەی یاسامامەڵەی لەگەڵدا دەكەن ڕوبەڕوی یاسای دەكەنەوە.
لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری تەندروستی شارەزور داوای لە هاووڵاتیان كرد لەبینینی هەرحاڵەتێكی گوماناویدا لەسەر شمەك و خۆراكی ماوەبەسەر چو دەستبەجێ لیژنەی ئابوری هەڵەبجەی لێ ئاگاداربكەنەوە.
