بەر لە جەژنی رەمەزان موچەی مانگی شەشی دابەش دەكرێت

بەر لە جەژنی رەمەزان موچەی مانگی شەشی  دابەش دەكرێت
بڕیار وایە بەر لە جەژنی رەمەزان موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێتە دابەش كردن، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەكات تا ئێستە هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی موچە دەست نیشان نەكراوە.
بە پێی زانیاریەكان چاوەڕوان دەكرێ لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەش كردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم بكرێ.
لە بەرامبەردا دلێر تاریق وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: تا ئێستە هیچ وادەیەك بۆ دابەش كردنی موچەكە دەست نیشان نەكراوە.
راشیگەیاند: لە ئەگەری دابەش كردنی موچەكەش دیار نییە كام وەزارەت لەسەرەتا پێی دەدرێ، هەر كاتێكیش نوسراوی فەرمیمان بۆ هات رایدەگەیەنین.
Top