مووچەی مامۆستایان دابەشكرا
ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، تایبەت بە (باسنیوز)ی راگەیاند: كێشەی مووچەی ئەو مامۆستایانە چارەسەركرا كە مووچەی مانگی 5 یان وەرنەگرتبوو. گوتیشی: دوای ئەوەی كێشەی ئەو مامۆستایانەمان گەیاندنە وەزارەتی دارایی ،كە لە هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان مووچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتبوو، دوێنێ و ئەمرۆ ئەم كێشەیە چارەسەركرا و مامۆستایان مووچەكانیان وەرگرت.
هەروەها ئەحمەد گەرمیانی گوتی: بەشێك لە مامۆستایانی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە مووچەی مانگی 5 یان وەرنەگرتبوو، خۆشبەختانە رۆژی یەكشەمە و دووشەمە، ئەو كێشەیە چارەسەر كرا و مووچەكانیان وەرگرت.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ئەوەی خستەروو لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچەی مامۆستایان لە خشتەی مووچەی مانگانە لە پێشەوەی وەزارەتەكانی تر دابەش بكرێت.
