ڕێگە بە فراوانكردنی سنووری دەسەڵاتی داعش لە داقووق نادرێت
جێگری لیوای 9ـی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە عەمید (فایەق قادر)، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی: "چەند گوندێك لە ڕۆژئاوای داقووق هێزی ئێمەی تێدایە و پارێزگارییان لێ دەكەین، بەڵام ئەمڕۆ 7/7/2014 چەكدارانی داعش بازگەیان لەوبەری گوندەكە داناوە و خۆیان لە بازگەی ئێمە نزیك كردووەتەوە و هەڕەشە لە گوندەكان دەكەن، پێیان گوتوون دەبێت بەربەستە ئەمنییەكان لابدەن و پێشمەرگەكانی ئێمەیش بۆ هەر ئەگەرێك ئامادەن كە داعش بیەوێت لە سنووری خۆی بێتە پێشەوە".
گوتیشی: "ئێمە بە هەماهەنگیی ئاساییش دەمانەوێت كۆمەڵێك بازگەی ئەمنی لە سنووری گوندەكانی داقووق لە پێناوی پاراستنی ئارامیی ناوچەكەدا دابنێین و ڕێگەیش بە فراوانكردنی سنووری دەسەڵاتی داعش لە داقووق نادەین".
