سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای لە فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دانا جەزا، لەلێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گوتی: هیچ ئاماژەیەکی تەواو نییە بۆ ئەوەی سبەینێ سەرۆک و جێگری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەڵبژردرێن
دانا جەزا، گووتی: :"ئێمەش لە ڕاگەیاندنەکانەوە بیستومانە کە یەکێتی و گۆڕان سەبارەت بەو بابەتە چەند پێشنیارێکیان ئاراستەی یەکتر کردووە ".
ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی پارێگای سلێمانی، گتی: "سبەینێ کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تاکو ئێستا وەڵامی یەکلا کەرەوە بە ئێمە نەگەیەندراوە".
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە هەریەک یەکێتی نیششتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان خۆیان بە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەزانن.
