ئەشواق جاف: یەک هەڵوێستی کورد زامنی گەیشتنمانە بە سەربەخۆیی

ئەشواق جاف: یەک هەڵوێستی کورد زامنی گەیشتنمانە بە سەربەخۆیی
پەرلەمانتارێکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت بەهۆی یەک نەبوونی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لەناو خۆدا، لەڕابردوودا باجی زۆرمان داوە بۆیە لەم قۆناغەدا پێویستیەکی زۆرمان بە یەکڕیزی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە تاکو خەونی لەمێژینەی کورد بێتە دی.


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی دکتۆرە"ئەشواق جاف"بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:"یەک نەبوونی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لەڕابردوودا باجی خۆی هەبووە، بۆیە لەم قۆناغەدا لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بەیەک دەنگی کۆی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان هەیە".



گووتیشی:"یەک دەنگی کوردستان زامنی بەدەست هێنانی دەستکەوتی زیاترە بۆ گەلەکەمان لەهەموشی گەورەتر گەیشتمانە بە خەونی لەمێژینەمان کە ئەویش سەربەخۆیی کوردستانە".



ئەو پەرلەمانتارەی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی جەختیکردوە:"دەبێت هەموو لایەنە سیاسیەکان و سەرجەم خەڵکی کوردستان پشتگیری لە هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکەن تاکو ئەوەی دەمانەوێت و چارەنووسازە بەلای کوردەوە بەدی بێت".
Top