كارەبای هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات دەست بە كارەباوە بگرن

 كارەبای هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات دەست بە كارەباوە بگرن
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەولێر، داوا لە هاووڵاتیان دەكات بەو پێیەی خواستی كارەبا لە ئاستی ئاسایی زۆر زیاتر بەرز بووەتەوە، دەست بە كارەباوە بگرن.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت: "دوای هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواستی كارەبا لە ئاستی ئاسایی زۆر زیاتر بەرز بووەتەوە كە بووەتە هۆی ئەوەی لە لایەك كاتەكانی هەبوونی كارەبا كەم ببێتەوە و لە لایەكی ترەوە گرفتەكانی تۆڕەكانی كارەبا زۆر زیاد بكەن و لە هەندێ شوێن كارەبا بە پچڕپچڕی و ناڕێكی بگاتە هاوبەشان، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین هەماهەنگ و هاوكارمان بن لە بەكارهێنانی كارەبا و بە پێی پێویست ئامێرە كارەباییەكانیان بەكار بهێنن و دوای دەرچوونیان لە شوێنی كار یان حەوانەوە، ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە بۆ ئەوەی بتوانین باشتر خزمەتتان بكەین لە پێدانی كارەبادا".
Top