هیزەكانی ئێران لە کوێستانەکانی کوردستان 3 هەزار سەر مەری چوار شوانكاری كوردیان برد
بە وتەی ئەو شوانكارانە، شەش پاسداری ئێران لە سەر سنورەوە هاتنە ئەمدیو خاكی هەرێمی كوردستان و دوای ئەزیەت دانی ئێمە سەرجەم رانەمەرەكانیان بردین و ئێمەش حكومەتمان لەوە ئاگادار كردووەتەوە كە چارەیەكمان بكەن و مەڕو ماڵاتەكەمان بۆ وەر بگرنەوە.
قایمقامی قەزای چۆمان، عەبدولواحید گوانی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ساڵانە بە هۆی نزیك كەوتنەوەیان لە سنوور، هێزەكانی ئێران رانەمەری مەڕدارانی هەرێمی كوردستان دەبەن و دوای ماوەیەك دەیاندەنەوە و بۆ چەندین جاریش لە رێگەی بەرێوەبەری شارەدێكان و موختاری گوندەكانەوە كۆچەرانمان لەوە ئاگادار كردووەتەوە.
عەبدولواحید گوانی، گوتی: لە رێگەی هێزەكانی پاسەوانی سنوورەوە بۆ پەیوەندیكردن بە هێزەكانی سنووری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و وەرگرتنەوەی رانەمەڕی مەرداران لەهەوڵداین.
