شاندی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا: پێویسته حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا واقیعیانه‌تر بڕوانێته بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی عێراق
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه كه 170 شاره‌زاو پسپۆر له بواره‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی میدیا‌و ناوه‌ندو سه‌نته‌ره هزریه‌كان ئاماده‌بوون، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت باسێكی سه‌باره‌ت به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكرد و باسی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. به‌ڕێزیان باسی له بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و چۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ باوودۆخه‌كه كرد‌و هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی خسته‌ڕوو كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌خوازێ بیانگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان.
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كورته‌یه‌كیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستبوونی ئه‌و بارودۆخه و پێشكه‌ش كرد‌و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ ئاماده‌بووان شی كرده‌وه.
هاوكات باسیان له مه‌ترسیه‌كانی ته‌وژمی تیرۆر له ناوچه‌كه كرد و رۆلی پێشمه‌رگه‌یان به گرنگ وه‌سف كرد له پارێزگاری كردنی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیان.
له كۆتایدا چه‌ندین پرسیار‌و سه‌رنج له‌لایه‌ن به‌شداربووان ئاراسته‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان كران و ئه‌وانیش وه‌ڵامی ئاماده‌بوانیان دایه‌وه.
هه‌مان رۆژ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا كه بۆ ژماره‌یه‌ك له پسپۆر و شاره‌زا له باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی برۆكین بۆ كاروباری رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ئاماده كرابوو، شاندی هه‌رێمی كوردستان به تێروته‌سه‌لی باسیان له‌دوایین گۆرانكاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد‌و تیشكیان خسته سه‌ر هۆكارو ئاكام و ده‌ره‌نجامی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه كه بووه هۆی گۆرینی هاوكێشه‌و نه‌خشه‌ی سیاسی و سه‌ربازی له عیراق و ناوچه‌كه‌دا.
باس له دروستبوونی بۆشایی ئه‌منی سه‌ربازی كرا كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی تیرۆرستان مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروستبكه‌ن و پێشمه‌رگه بكه‌وێته ئاماده‌باشی بۆ به‌رگری كردن له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان. شاندی هه‌رێم ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه كێشه‌ی تیرۆر كێشه‌یه‌كی جیهانیه‌و سنووری چه‌ندین وڵات ده‌بڕێت بۆ تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری. شاندی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تی ئه‌مریكا به شێوازێكی واقیعیانه تر بڕوانێته بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی عێراق، كه هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی سیاسه‌تی به‌غدا بوو كه له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابردوو نه‌یتوانی مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و گه‌لانی عیراقدا بكات.
