شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتنە كەركووك

شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتنە كەركووك
ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتنە شاری كەركووك و سەردانی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركووك گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد وكۆبوونەوە سەبارەت بەبارودۆخی شارەكە.


ئەمڕۆ پێنج شەممە هەریەك لە فەریق جەبار یاوەر و فەریق شێروان وەكو شاندەكەی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتنە شاری كەركووك و سەردانی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركووك گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ سەڵاح دەلۆ سەرۆكی ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەن ئەنجامدا

لە كۆبوونەوەكەدا سەڵاح دەلۆ و شاندەكەی وەزارەتی پێشمەرگە تیشكیان خستە سەر بارودۆخی شاری كەركووك و سنورەكانی پێشمەرگە لەگەڵ گروپە تیرۆریستەكانی داعش ، هەروەها باس لەوە كرا پێویستە خزمەتی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە بكرێت لە شاری كەركووك ، ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركووك گەرمیان بەشاندەكەی ڕاگەیاند بەهەموو پشتگیریان لە هێزەكانی پێشمەرگەكردووە و بەردەوامیش دەبین لەو هەوڵەمان.
Top