سبەی سەرۆكی كوردستان لەپەرلەمان ئامادە دەبێت

سبەی سەرۆكی كوردستان لەپەرلەمان ئامادە دەبێت
بانگهێشت بۆ/گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان
پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (چل و نۆیەم)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (1)ی نائاسایی خولی گرێدانی دووەمی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، لەكاتژمێر (11:30)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 3/7/2014 بەڕێوەدەچێت، بۆ میوانداری كردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێز (مسعود بارزانی) بۆ خستنەڕووی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و، ناوچە كوردستانیە جێناكۆكەكان و، عێراق.
تكایە لەكاتی دیاریكراودا ئامادە بن.

لەگەڵ رێزدا



يوسف محمد صادق
سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان ـ عيَراق

Top