چەکدارانی داعش ٣٠ گەنجی شەبەکیان رفاند
سالم شەبەک، سەرۆکی دەستەی راوێژکاری شەبەک، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێیری راگەیاند:" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر دوو گەندی شەبەک نشین سەربە مەزهەبی شیعە بە ناوەکانی "قەرەشور" و عومەرکان" کە سەربە پارێزگای موسڵنە و ٣٠ گەنجی ئەو گوندەیان رفاندووە".
هەروها گوتی: "جگە لە رفاندنی ٣٠ گەنج، زیاتر لە ١٠٠ سەر مەروماڵاتیان لەگەڵ کەلوپەلی ناوماڵ و ئۆتۆمبیل بە تاڵان بردووە".
شایانی باسە، ئەو دووگوندە شەبەک نشینە لە رووی ئەمنییەوە لە دەرەوەی سنوری دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگەن، بۆیە چەکدارانی داعش بە ئاسانی توانیویانە هێرشیان بکەنە سەر.
