بەرنامەی پێدانی كارەبا بۆ هاوڵاتیان رادەگەیەنرێت

بەرنامەی پێدانی كارەبا بۆ هاوڵاتیان رادەگەیەنرێت
لەسنووری شاری سلێمانی و دەوروبەری بۆ مانگی تەمموز رۆژانە بڕی 19 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی و پێنج كاتژمێر كارەبای موەلیدە بەهاووڵاتیان دەدرێت.


سەرچاوەیەك لە راگەیاندنی كارەبای رانیە بۆ پەیامنێر روونیكردەوە كە لە میانی كۆبونەوەیەكی لایەنە پەیوەندارەكان بڕیاردا كەخشتەی كاركردنی موەلیدەكان ئەهلییەكان دەكرێت بەدوو گروپەوە، كە یەكێكیان رۆژانە 19 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی و پێنج كاتژمێر لەدوو كاتی جیاوازدا كارەبای موەلیدەیان پێدەدرێت گروپی دووەمیش شەش كاتژمێر وەردەگرێت لەدوو كاتی جیاوازدا، پاشان گروپەكان پێچەوانە دەبێتەوە.

گوتیشی،لە كۆبونەوەكەدا چەخت كرایەوە كە پێویستە كارپێكەری موەلیدەكان (یەك) كاتژمێر پێش بەرنامەكە ئامادەكاری بۆ موەلیدەكەی كردبێت، جگە لەم بەرنامەیەش لە كاتژمێر (8ی بەیانی تا12ی شەو) ئەگەر كارەبای نیشتمانی بڕا پێویستە موەلیدەكان كارەبا بەهاووڵاتیان بدەن دوای ئەوەی پەیوەندی بەصیانەی سنوورەكەی خۆیانەوە دەكەن، هەروەها پێویستیشە لەرۆژانی رەمەزان و بەتایبەتی لەپارشێودا ئەگەر كارەبای نشتمانی كوژایەوە ئیش بەموەلیدەكان بكرێت و لەرۆژانی جەژنیشدا بەهەمان شێوە، هەروەها پێویستە ئیشپێكەری موەلیدەكان نابێت راستەوخۆ لە12 شەو موەلیدەكان بكوژێننەوە بەڵكو پێویستە لەكاتژمێر یەكی شەودا بیكوژێننەوە، هەر خاوەن موەلیدەیەكیش پاپەند نەبێت سزادەدرێت.
Top