ده‌ست به‌ فرۆشتنی به‌نزینی بازرگانی كرا

 ده‌ست به‌ فرۆشتنی به‌نزینی بازرگانی كرا
له‌ شاری سلێمانیش به‌نزینخانه‌ بازرگانییه‌كان ده‌ستیان به‌ فرۆشتنی به‌نزینی بازرگانی كرد كه‌ بۆ هه‌ر لیترێك هه‌زار و 250 دینار دیاریكراوه‌ و تا ئێستاش هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌نزینخانه‌كانی قه‌یوان و ده‌روازه‌ و هه‌ڵگورد ده‌ستیان به‌ فرۆشتنی به‌نزین كردوه‌.

مسته‌فا محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: دوێنێ سه‌ردانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌نزینخانه‌كانی قه‌یوان و ده‌روازه‌یان كردوه‌و یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی به‌نزینی بازرگانیان پێگه‌یشتووه‌، كه‌ له‌ كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رچوون و به‌نرخی هه‌زار و 250 دینار ده‌فرۆشرێته‌ شۆفێران.

وتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان به‌نزینی بازرگانی و به‌نزینی ده‌به‌ی سه‌ر جاده‌كاندا هه‌یه‌، هێشتا به‌نزینخانه‌ بازرگانیه‌كانیش له‌ چاو خۆیاندا قه‌ره‌باڵغن، به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕینی كات ره‌نگه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ش نه‌مێنێت و چاره‌سه‌ر ببێت".

ناوبراو روونیكرده‌وه‌: تا ئێستا به‌نزینخانه‌ی قه‌یوان و ده‌روازه‌و هه‌ڵگورد به‌نزینی بازرگانیان پێگه‌یشتووه‌، ده‌بێت 24 به‌نزینخانه‌ به‌نزینی بازرگانی بفرۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌ كه‌م ببێته‌وه‌.

مسته‌فا محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد: ده‌وترێت كوالێتی ئه‌و به‌نزینه‌ی له‌ به‌نزینخانه‌ بازرگانیه‌كان ده‌فرۆشرێت له‌ جۆری محه‌سه‌نه‌، به‌ڵام كواڵیتی به‌نزینه‌كه‌ هه‌ر له‌وه‌ی پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم ده‌چێت.








خه‌ندان
Top