چاوپێكه‌وتنی به‌ڕێز فۆئاد حسێن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی گلۆب ئه‌ند میل له كاتێكدا كه عێراق له هه‌ره‌س هێنان دایه ، كورده‌كان بیر له سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌نه‌وه
ئێستا كورده‌كانی عێراق كه ژماره‌یان شه‌ش ملیۆن كه‌سه ، و هیوا و ئاواتیان به‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆییه له كۆنه‌وه ده‌پرسن دواڕۆژێان چی ده‌بێت له وولاتێك كه چه‌ندین گروپی تیرۆرستی له عه‌ره‌بی سوننه و میلیشیاكانی عه‌ره‌بی شیعه‌ی تێدایه و ئێستاكه هه‌ردوو هێز باڵاده‌ستن له‌م شوێنانه . به‌ڕێز حوسێن له‌و باوه‌ره‌دایه ئێستا كاته‌كه هاتووه بۆ كورده‌كان كه زۆربه‌یان موسلمانی سوننه‌ن به‌لام به زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆیان قسه ده‌كه‌ن و كلتور و ڕۆشنبیری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكرێت پێویسته خۆیان دوور بگرن له‌و پشێویه‌ی كه له باشووری گرتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دهولهتهكهیان ڕابگه‌یه‌نن.
و له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له گه‌ل ڕۆژنامه‌ی گلۆب ئه‌ند میل ، به‌ڕێز فوئاد حوسێن كاتی ڕابردووی به‌كار هێناوه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر كاتێك كه قسه‌ی له سه‌ر عێراق ده‌كرد.
به‌ڕێز فوئاد سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووتی " چاره‌ی خۆنووسین مافی خۆمانه به‌لام ئه‌مه پێویستی به هه‌ول و تێكۆشانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه " پاشان ووتی " ئێمه ناتوانین بوه‌ستین و هیچ شتێك نه‌كه‌ین. ئێمه پرۆسه‌ی گفتوگۆكردنی ئه‌م بابه‌ته له ناو كۆمهلگاكهمان ده‌ستپێده‌كه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی به ئاماده‌كردنی زه‌مینه هه‌یه بۆ ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كۆتایی بۆ سه‌ربه‌خۆیی .
ڕاوسهرنجهكانی به‌ڕێز حوسێن دوای ڕۆژێك هات له چاوپێكه‌وتنی جه‌نابی بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ، وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان لێره ، سه‌ركردایه‌تی كورد داوایه‌كی وولاته یه‌كگرتووه‌كانی ڕه‌ت كرده‌وه كه بریتی بوو له ناردنی وه‌فدێك بۆ ئه‌وه‌ی چاوی بكه‌وێت به به‌ڕێز كیری له به‌غدا و له‌جیاتی ئه‌مه به دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی پایه به‌رزی ووتبوو كه‌وا ئه‌و خۆی بێت بۆ هه‌ولێر.
ووتوێژه‌كان ده‌ستی پێكرد له نێوان به‌ڕێز كیری و به‌ڕێز بارزانی وه به بیروڕای ته‌واو جیاواز كۆتایی پێهات له سه‌ر ئه‌و دواڕۆژه‌ی كه ده‌بێت ڕووبدات له عێراق.
به‌ڕێز حوسێن كه له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده بوو كه (50) خوله‌كی خایاند ووتی به‌ڕێز كیری هاتووه به هیوای ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی كوردی و پێشمه‌رگه باش مه‌شق پێكراوه‌كه‌ی ڕازی بكات به پاڵپشتیكردنی ئه‌و هه‌ولانه‌ی ده‌درێت بۆ پاراستنی یه‌كێتی عێراق وه پێك هێنانی حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانی نوێ له به‌غدا و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ده‌وله‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ( داعش) .
ئه‌م هه‌ولانه له ڕۆژی چوار شه‌ممه دووچاری شكستی تر بوونه‌وه كاتێك چه‌كدارانی داعش توانایان به‌هێزتر بوو له ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی سوریا و ئوردنی دراوسێ ، وه ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، نوری مالیكی كه سیاسه‌تمه‌دارێكی شیعه‌یه و له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت به نه‌هاتنه خواره‌وه‌ی له ده‌سه‌لات له پێناو حكومه‌تی پێشنیار كراوی یه‌كێتی نیشتمانیی ،و ووتی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كانی مانگی نیسانی ڕابردوو – كه لیستی ده‌وله‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی (92) كورسی به ده‌ست هێنا له كۆی (328) كورسی كه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی زۆرینه‌یه مافی ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی به‌ڕێوه‌بردن بگرێته ئه‌ستۆ.
مالیكی له ووتارێكی ته‌له‌فزیۆنی له ڕۆژی چوارشه‌ممه ووتی " ئامانجه مه‌ترسیداره‌كان له دوای بانگهێشتكردن بۆ پێك هێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی كه له لای هیچ كه‌سێك شاراوه نیه ، ئه‌ویش بریتیه له هه‌ولدان له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژی ده‌ستوور وه‌ستاون له پێناو كۆتایی هێنانی پرۆسه‌ی دیموكراسی تازه پێگه‌یشتوو و دزینی ده‌نگی ده‌نگده‌ران " .
به‌ڕێز بارزانی به به‌ڕێز كیری ڕاگه‌یاند كه " پاش كه‌وتن و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی شاری موسل واقعێكی نوێ و عێراقێكی نوێ هاتۆته كایه‌وه ، و له ئه‌نجامی ئه‌و پشێویه جه‌نگاوه‌رانی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو ده‌ستیان گرت به سه‌ر شاری كه‌ركوك كه ده‌وله‌مه‌نده به نه‌وت ، كوردیش ئه‌م شاره وه‌ك قودس ناوزه‌ند ده‌كه‌ن له ڕووی گرینگی مێژوویی و ڕۆشنبیری بۆیان پاش جێهێشتنی سوپای عێراق له شوێنه‌كانیان له‌م ناوچانه.
به‌ڕێز فوئاد له نوسینگه‌كه‌ی خۆی له ناو فه‌رمانگه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له هه‌ولێر ووتی " عێراق پێش ماوه‌ی ڕووداوه‌كانی موسل عێراقێكی یه‌كگرتوو و خاوه‌ن سوپای خۆی بوو به‌لام له دوای ڕووداوه‌كانی موسل بووه عێراقێكی دابه‌شكراو . له دوای ڕووداوه‌كانی موسل سوننه‌كان ناوچه‌ی تایبه‌ت به خۆیان بۆ په‌یدا بوو ، هه‌روه‌ها له دوای ڕووداوه‌كانی موسل داعش بووه یه‌كێك له هێزه سه‌ره‌كیه‌كان له ناوچه سوننیه‌كان وه له دوای ڕووداوه‌كانی موسل سوپای عێراقی هه‌ره‌سی هێنا وه له دوای ڕووداوه‌كانی موسل له جیاتی سوپای عێراق میلیشیای شیعی به دیار كه‌وتن وه‌ك عه‌سائێبی حه‌ق و سوپای به‌در و مه‌هدی ... كه ئه‌م دوو چه‌رخه له یه‌ك جیاوازن.
به‌ڕێز حوسێن ڕوونیكردنهوه كه‌وا كه‌ركوك ئێستا له ژێر كۆنترۆلی ته‌واوی كورده وه ووتی پێویست به ووتوێژ ناكات له سه‌ر دووباره راده‌ستكردنه‌وه‌ی شاره‌كه بۆ سوپای عێراق وه " سوپای عێراق وون بوو له ناوچه‌كان ، بۆیه ئێمه بۆشاییه‌كه‌ی ئه‌وانمان پڕكرده‌وه و ئێمه‌ش كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر ده‌پارێزین...... سوپای عێراقی بوونی نیه كوا سوپای عێراق له كوێیه؟ له‌مه‌ودوا هیچ گفتوگۆیه‌ك نیه ده‌رباره‌ی سوپای عێراق .
له چه‌ندین شوێن هێزه‌كانی كوردی له گه‌ڵ داعش بهریهكداكهوتوون به‌لام وا دیاره توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كان ده‌یانه‌وێت مه‌سه‌له‌ی كورده‌كان به پله‌یه‌كی زۆر بۆ كورده‌كان جێبهێلن و ئه‌وان پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن به‌ره‌و به‌غدا . وه به‌ڕێز حوسێن ووتی دڵنیام پێشمه‌رگه توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعشیان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێك بكه‌ن بۆ سه‌ر پێًشمهرگه.
وه له زۆر لاوه ئه‌و ناوچانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست كۆنترۆلی كورده‌كان جیاوازن له گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عێراق كه باكووره‌كه‌ی كورده وه‌ك مێرگێك وایه ئارامی ڕێژه‌یی وه عێلمانیهت تێدا به‌دی ده‌كرێت و موسلمان و مه‌سیحیه‌كان له گه‌ل یه‌كتری ده‌ژین وه ئافره‌تیش رۆلێكی به‌رچاوی هه‌یه له كۆمه‌لگا و بواری رامیاری. بیانیه‌كان ده‌توانن ڤیزای هاتنه ناوه‌وه وه‌ربگرن كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچووه و بۆ ماوه‌ی پانزه ڕۆژ ده‌خایه‌نێت له‌و كاته كه ده‌گه‌نه ناو هه‌رێمه‌وه بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات ئه‌م بیانیانه سه‌ردانی پێش وه‌خته‌ی كونسولگه‌ری عێراقی بكه‌ن ، وه ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌بیسترێن له شه‌ودا له‌به‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه ، نه‌ك له‌به‌ر په‌یدا بوونی ناكۆكی تائیفه‌گه‌ری .
هه‌ولێر له‌م مانگه‌دا پله‌یه‌كی تری له پێشكه‌وتنی ئابووری به‌ده‌ست هێناوه ، كاتێك یه‌كه‌مین باره‌كانی نه‌وتی كوردی له رێگای بۆڕیه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی به‌ڕێكرا ، كه له‌وێش خرانه ناو كه‌شتی بارهه‌لگری نه‌وتی بۆ ئه‌وه‌ی بنێردرێنه بازاڕه‌كانی جیهان.
له كاتێك نه‌وتی كوردی ده‌بێته مامه‌له‌یه‌كی گرنگ له ئێستادا وه به نرخێكی نزم ده‌خرێته ڕوو بۆ فرۆشتن ئه‌ویش بۆ یارمه‌تیدان و سه‌رنج ڕاكێًشانی كڕیاره‌كانه كه جۆرێك له نیگه‌رانیان پێوه دیاره به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا به به‌رزكردنه‌وه‌ی سكالا له دژی ئه‌م لایه‌نانه‌ی كه نه‌وتی عێراقی ده‌كڕن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆمپانیای نه‌وتی گشتی . وادیاره یه‌كێك له كه‌شتیه بارهه‌لگره نه‌وتیه‌كان باره‌كه‌ی له به‌نده‌ری عه‌سقه‌لانی ئیسرائیلی به‌تال كردووه وه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركی ڕایانگه‌یاندووه كه‌وا كه‌شتیه‌كی تر له‌ناو ده‌ریایه و له چاوه‌ڕوانیدایه كه یه‌كێك نه‌وته‌كه‌ی بكڕێت ، له لایه‌كی تره‌وه دوو كه‌شتی تری پڕ نه‌وت ئێستا له به‌نده‌ری جیهانه .
به‌م شێوه‌یه تاكو ئێستا فرۆشه‌كانی نه‌وت نزیكه‌ی سه‌د ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی لێ به‌ده‌ست هاتووه . وه به‌ڕێز حوسێن ده‌لێت " حكومه‌تی به‌غدا شه‌ش مانگه بودجه‌ی بۆ نه‌ناردووین ، بۆیه ئێمه به‌رپرسیارین له به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان . ئێمه ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی داهات په‌یدا بكه‌ین بۆ گه‌له‌كه‌مان . وه نه‌وتمان به ده‌ست هێنا ، كه‌واته چاوه‌روانی چی ده‌كه‌ن؟
له كاتێكدا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆری له سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست هێنا له‌دوای رووخاندنی رژێمی سه‌دام له سالی 2003 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا ، گوشار خرایه سه‌ر حكومه‌تی به‌ڕێز بارزانی بۆ دواخستنی بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له دوو وولاتی هاوسێ توركیا و ئێرانه‌وه ده‌كران ، چونكه ئه‌م دوو وولاته له ڕوودانی پشێوی ده‌ترسان له‌و ناوچانه‌ی كه دانیشتوانیان كوردن له ناو خاكی ووڵاته‌كانیان . هه‌روه‌ها وا به‌دیار ده‌كه‌وێت وولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پارێزه‌ری بنچینه‌یی كورده وه خۆیشی گوشاری خسته سه‌ر هه‌ولێر به ئامانجی هێشتنه‌وه‌ی كوردستان له ناو سنووری عێراقدا .
به‌ڕێز حوسێن دانی به‌وه‌نا كه كارێكی قورسه گوشار بخرێته سه‌ر هێزه هه‌رێمیه‌كان بۆ ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وه هه‌وره‌ها پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی واشنتۆن بكات له ڕۆژی چوار شه‌ممه بۆ به‌رده‌وام بوون له‌و هه‌ولانه ، وه‌كو به‌شێك له بیرهێنانه‌وه‌ی به‌رپرسانی وولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ر جۆری ئه‌و عێراقه‌ی كه ده‌بوایه دروستی بكات له‌دوای جه‌نگی سالی 2003 ، ئه‌و جه‌نگه‌ی كه پێشمه‌رگه‌ش تێیدا به‌شداربوو .
وه به‌ڕێز حوسێن ووتی " ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ هه‌مووان ڕوونبكه‌ینه‌وه كه‌وا ئه‌مه ئه‌و عێراقه نیه كه ئێمه ده‌مانویست ، ئه‌مه ئه‌م عێراقه نیه كه كورد له پێناویدا خه‌باتی كردووه ، ئێمه ده‌جه‌نگاین له پێناو عێراقێكی دیموكراسی، ده‌جه‌نگاین له پێناو عێراقێكی فیدرالی ، ده‌جه‌نگاین له پێناو عێراقێك كه ریز له مافه‌كانی مرۆڤ و ئافره‌ت و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی تر و هه‌موو گروپه‌كان بگیرێت وه ئێستاش له به‌دبه‌ختیه‌وه له لایه‌ك میلیشیا هه‌یه كه بووته هێزێكی باڵاده‌ست وه له لایه‌كی تره‌وه تیرۆرستانیش هێزی باڵاده‌ستن وه هه‌ردوو لایه‌نیش شه‌ڕ له گه‌ل یه‌كتری ده‌كه‌ن وه ئێمه‌ش ناتوانین كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین .
مارك ماكینون
هه‌ولێر ، عێراق - د. گلۆب ئه‌ند میل
چوارشه‌ممه 25/6/2014
