مالیکی هیچی نەگوت.. نەجیبە نەجیب: من نوێنەری مووچەبڕاوەکانی كوردستانم و بێدەنگ نابم

 مالیکی هیچی نەگوت.. نەجیبە نەجیب: من نوێنەری مووچەبڕاوەکانی كوردستانم و بێدەنگ نابم
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق(نەجیبە نەجیب)، کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا لەسەر بڕینی مووچەی وکردستانیان هاتووەتە دەنگ، ڕایگەیاند، "من نوێنەری مووچەبڕاوەکانی كوردستانم و لەو بڕیارە نایاسییەی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر کە خۆیشی لە کۆبونەوەکە بەشدار بوو، بێدەنگ نابم."

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق(نەجیبە نەجیب) بە KDP.info–ی ڕایگەیاند، "بەوپێیەی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق (نووری مالیكی) لە دانیشتنی سوێندخواردنی ئەندامانی نوێ‌ ئامادە بوو، منیش بە پێویستم زانی روو لە هەموو ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆكی حكوومەتی كاربەڕێكەریش بکەم و پێی بڵێم: ئەوە شەش مانگە و بەبێ‌ هیچ هۆكارێكی یاسایی و دەستووری، بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستانت بریوە.

شیعەكان بە تایبەتی دەوڵەتی قانوون ناڕازی بوون لە گەیاندنی ئەو قسەیەی من كە خەمی گەورەی ئێمەیە و ناكرێت لێی بێدەنگ بین، بەڵام خودی نووری مالیكی هیچ قسە و وەڵامێكی نەبوو."

(نەجیبە نەجیب) دەڵێت، درەنگکەوتنی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆكارەكەی من نەبووم، بەڵكو سەرۆكی پەرلەمان داوای كرد دانیشتنەكە بۆ ماوەی 30 خولەك دوابخرێت، نەك بە هۆكاری ئاڵۆزی دروستكردن، دواكەوتنی دانیشتنەکەیش بۆ 8ی مانگ هۆكارەكەی رێكنەكەوتنی لایەنەكان بوو لەسەر هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق."

زیاتر گوتی، "سەرۆكی حكوومەتی كاربەرێكەی عێراق ئامادەی یەكەم دانیشتنی سوێندخواردنی ئەندامانی پەرلەمانی نوێ‌ بوو، بۆیە منیش پێم گووت كە گەلی كوردیش بەشێكە لەو عێراقە و دەبێت موچە و و بودجەی هاووڵاتیانی نەبڕدرێت، ئەو شوێنەش مینبەری گەل و نوێنەرانی گەلە دەبێت هەموو قسە و داواكاری و داكۆكیێك لە مافی گەلی تێدا باس بكرێت. منیش وەكو نوێنەری كورد ئەو قسەیەم كرد، چونكە نوێنەری ئەو خەڵكە مووچەبڕاوەی كوردستانم، بەڵام مالێكی وەڵامی نەبوو."
Top