لیژنه‌ی فه‌توا رێژه‌ی زه‌كات و سهرفيترهی دیاریكرد
یه‌كه‌م: ده‌ستنیشانكردنی بڕی (3,000) سێ هه‌زار دینار بۆ زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ی هه‌ر تاكێك.
دووه‌م: ده‌ستنیشانكردنی بڕی (3,000) سێ هه‌زار دینار بۆ فیدیه‌ی به‌رۆژوونه‌بوون، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی عوزری شه‌رعییه‌وه توانای بهرۆژووبونیان نییه، له جیاتی هه‌ر رۆژێك (3,000) سێ هه‌زار دینار وه‌ك فیدیه ده‌درێته كه‌سێكی شایسته.
سێیه‌م: بڕی (4,500,000) چوار ملیۆن‌و پێنجسه‌د هه‌زار دینار، ده‌ستنیشانكراوه بۆ رێژه‌ی زه‌كات، واته: هه‌ر هاووڵاتیه‌ك بڕی چوار ملیۆن‌و نیوی ههبێتو ساڵی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه، ئه‌وا پێویسته زه‌كاتی لێ بدات، بۆ هه‌ر ملیۆنێك بڕی (25,000) بیست‌و پێنج هه‌زار دینار زه‌كاتی لێ ده‌دات.
یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
لێژنه‌ی باڵای فه‌توا
3/ره‌مه‌زان/1435كۆچی- 1/ته‌موز/ 2014 زاینی
