نهجمهدین كهریم و ئاڵا تاڵهبانی له دانیشتنهكهی پهرلهمان مانهوه
له میانهی دانیشتنی ئهمڕۆی پهرلهمانی عێراق، ڤیان خەلیل و نەجیبە نەجیب دوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، دوای سوێند خواردن داوایان لە نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد ئەو گەمارۆیەی خستوویەتە سەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەڵیگریت و مووچەکە ڕەوانە بکات.
لە بەرامبەر دا پەرلەمانتارە شیعەکانی سەر بە دەوڵەتی یاسا، هەرێمی کوردستانیان بە پاڵپشتی داعش تۆمەتبار کرد و بە تووندی وەڵامی ئەو دوو پەرلەمانتارەی پارتییان دایەوە.
پەرلەمانتارە کوردەکانیش وەک پاڵپشتییەک بۆ ئەو دوو پەرلەمانتارەی پارتی هۆڵی پەرلەمانییان جێهێشت.
