سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەگەڵ پەرلەمان خەریکی دیاریکردنی رۆژی ریفراندۆمین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەگەڵ پەرلەمان خەریکی دیاریکردنی رۆژی ریفراندۆمین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان خەریکی دیاریکردنی رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ BBC رایگەیاند، لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان خەریکی دیاریکردنی رۆژێکین بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان.

مەسعود بارزانی هەروەها رایگەیاندووە، "عێراق خۆی ئێستا دابەشبووە و بڕیاری سەربەخۆیی کوردستانیش بڕیاری من نییە، بەڵکو بڕیاری خەڵکی هەرێمی کوردستانە".

لەبارەی وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە "کێشەی چەند مانگێکە".

مەسعود بارزانی راشیگەیاندووە، ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە "پلانی بۆ داندراوە، تەنیا کاتەکەی ماوە".








رووداو

Top