وەزیری تەندروستی فۆڕمی دەستپاكی پڕكردەوە

وەزیری تەندروستی فۆڕمی دەستپاكی پڕكردەوە
ڕێكەوت حەمەرەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی خۆی پركردەوە و بۆ دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستانی گەڕاندەوە.



دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند؛ " ئەمڕۆ ٣٠/٦/٢٠١٤ بەرێز د. ڕێكەوت حەمەرەشید كەریم وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی بۆ دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان گەڕاندەوە".



لە راگەیاندراوی دەستەی دەستپاكی هەرێمدا هاتووە:" وەزیری تەندروستی دەبێتە یەكەم وەزیری كابینەی هەشتەم كە فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی بۆ دەستەی دەستپاكی گەڕاندبێتەوە".



بەمەبەستی بەكار نەهێنانی مۆڵكی گشتی و خۆ پارێزی لە گەندەڵی، دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی فۆِرمێكەوە داوای ئاشكراكردنی مڵك و ماڵی بەرپرسانیكردووە.
Top