سیده‌كان: له‌ترسی تۆپباران مه‌ڕداره‌كان كۆچ ده‌كه‌ن
نه‌شوان سه‌عید، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سوپای پاسداران به‌چری بۆردومانی كوێستانه‌كانی سه‌قه‌ر و به‌ربزین و كێله‌شین-ی سنوری ناحیه‌كه‌مان ده‌كات ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی ترس و دڵه‌راوكێ له‌لای ئه‌و ئاژه‌ڵدارانه‌ی كه له‌و كوێستانانه‌دان.
نه‌شوان سه‌عید وتیشی: بۆردومانی سوپای پاسداران جگه له ترس و دڵه‌راوكێ، زیانی ماددیشی به خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانی سنوره‌كه گه‌یاندووه، له‌رێگای لیژنه‌ی تایبه‌تی پارێزگاشه‌وه له‌هه‌وڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌داین.
به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرایكرد: له‌ترسی تۆپباران مه‌ڕدارانی چه‌ند كوێستانێكی سنوره‌كه‌مان شوێنی خۆیان جێهێشووه و روویان له‌و ناوچه ئارامه‌كان كردوه.
وتیشی: جێهێشتنی ئه‌و كوێستانانه زیان به ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌مده‌كاته‌وه.
خه‌ندان
