پەرلەمانتارانی كورد بەشداری لە دانیشتنەكەی سبەی پەرلەمانی عێراق دەكەن

پەرلەمانتارانی كورد بەشداری لە دانیشتنەكەی سبەی پەرلەمانی عێراق دەكەن
بڕیارە سبەی یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێ و لەو دانیشتنەدا كاندیدە سەركەوتووەكان سوێندی یاسایی دەخۆن.
ئارێز عەبدوڵا پەرلەمانتاری كورد لە سەر لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، زۆرینەی پەرلەمانتارە كوردەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ بەشداری كردن لە دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان گەیشتۆنەتە بەغدا.
راشیگەیاند: بڕیار وایە ئەمڕۆ دووشەم ئەو پەرلەمانتارە نوێیانەی كە تا ئێستە نەگەیشتبونە بەغدا بۆ بەشداری كردن لە دانیشتنی سبەیدا بگەنە ئەو شارە.
روونی كردەوە، سەرجەم پەرلەمانتارە نوێیەكانی كورد بەشداری لەو دانیشتنە دەكەن كە تایبەت كراوە بۆ سوێندخواردنی كاندیدە سەركەوتووەكان.
ئەوەشی خستەروو، هەر بڕگەو بابەتێكی تر بخرێتە ناو كارنامەی دانیشتنەكە ئەوان بۆچوونی خۆیان دەبێ.
Top