هێزەكانی پێشمەرگە لە ئامادەباشی تەواو دان

هێزەكانی پێشمەرگە لە ئامادەباشی تەواو دان
ئەنوەر حاجی عوسمان بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: هێزەكانی پێشمەرگەی كورد لە سەنگەری رووبەرووبونەوەیان لەگەڵ چەكدارانی داعش لە ئامادەباشی تەواودان.
روونیشیكردەوە، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان سەرجەم پێداویستیەكانیان بۆ دابین كراوەو لە رووی خۆراك و پێداویستی چەك و تەقەمەنی هیچ گرفتێكیان نییە.
راشیگەیاند: هێزەكانی پێشمەرگە ورەیان بەرزەو چاونەترسانە بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەن، بۆ هەر رووبەرووبونەوەیەكیش كە لە لایەن هەر لایەنێكەوە بكرێتە سەریان لە ئامادە باشی دان.
Top