بەریتانیا هۆشداریدەدات لە سەرهەڵدانی شەڕی سوننە و شیعە

 بەریتانیا هۆشداریدەدات لە سەرهەڵدانی شەڕی سوننە و شیعە
تیمی ناوەندی هەواڵگری ئەمریكا لە لەندەن دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە لە چالاكییەكانی رێكخراوی ئەندامانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێڕاق و شام (داعش).

بەپێی راپۆرتێك، باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا تیمێك لە پسپۆڕ و ئەفسەری تایبەتی (سی ئای ئەی) ناردوون بۆ بەریتانیا و لەگەڵ دەزگای هەواڵگری بەریتانیا (ئێم ئای فایف) كۆبوونەتەوە.

رۆژنامەی میل سەندەی ئۆن لە رپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، كە ئەو تیمە ئەمریكییە لەگەڵ دەزگای ئێم ئای فایف گفتوگۆیان لەسەر ئاستی چالاكییەكانی داعش كردووە لە بەریتانیا.

چوارشەممەی رابردوو دەیڤید كامیرۆن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەیدا هۆشداریدا لەوەی كە ئەندامانی داعش پلانیان داڕشتووە بۆ هێرشكردنە سەر چەند ئامانجێك لە ناو خاكی بەریتانیا.

هاوكات پرۆفیسۆر ئەنتۆنیو گلیز لە زانكۆی بانكهام پێيوایە كە ناردنی تیمێكی سی ئای ئەی بۆ بەریتانیا ئاماژەیە بەوەی كە هەڕەشەكانی داعش جددین و ئەمریكاش بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە ئەو هەڕەشانە.

بە پێی راپۆرتەكە، دەزگای هەواڵگری ناوەوە و دەرەوەی بەریتانیا (ئێم ئای 5 و ئێم ئای 6) ترسی سەرهەڵدانی تووندوتیژی لە نێوان موسڵـمانە شیعەكان و سوننەكانی هەیە لە بەریتانیا .







رووداو
Top