لەسەر فەرمانی ئۆجەلان پەكەكە 134 منداڵ ئازاد دەكات

 لەسەر فەرمانی ئۆجەلان پەكەكە 134 منداڵ ئازاد دەكات
دوای ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایەك بۆ قۆناخی چارەسەریی پرسی كورد لە لایەن حكوومەتی توركیاوە، ئەم جارەیش (ئۆجەلان) و پەكەكە هەنگاوێكی گرنگیان نا کە ئازادکردنی 134 منداڵن.

پاش ئەوەی حكوومەتی توركیا هەفتەی رابردوو بۆ چارەكردنی پرسی كورد و بەئەنجامگەیاندنی قۆناخی چارەسەری، پڕۆژەیاسایەكی ئامادە و ڕەوانەی پەرلەمان كرد، وەكو وەڵامدانەوەی ئەو هەنگاوەی حكوومەت، (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) و پەكەكەیش هەنگاوێكی گرنگ دەنێن.

بە پێی هەواڵًێكی ماڵپەڕی سۆن خەبەر، (عەبدوڵًڵا ئۆجەلان) لە میانی دیداریدا لەگەڵ شاندی هەدەپە گوتوویەتی، "ئەو هەنگاوەی حكوومەت، هەنگاوێكی زۆر گرنگ و مێژووییە و پێویستە وەڵامی بدرێتەوە".

(ئۆجەلان) وەكو وەڵامدانەوەی ئەو هەنگاوەی حكوومەت، پەكەكەی ڕاسپاردووە كە هەرچی منداڵی ژێر تەمەن 18 ساڵان لەسەر چییان، ئازادیان بكات و ئەو ڕاسپاردەیەی (ئۆجەلان)ـیش لە رێگەی شاندی هەدەپەوە گەیەنراوەتە سەركردایەتیی پەكەكە لە قەندیل و ئەوانیش ئاماژەیان بەوە داوە كە لە چەند رۆژی داهاتوودا 134 منداڵ لەو چوارچێوەیەدا دەگەڕێننەوە.






-KDP.info
Top