كەرنەڤاڵی ملیۆنیی سەربەخۆییی كوردستان بەڕێوە دەچێت
كۆمهڵێك نووسهر و رۆشنبیرى كورد له بانگهوازێكدا كۆمیتهیهك بۆ كهرنهڤاڵى سهربهخۆییى كوردستان رادهگهیهنن و داوا له ههموو چین و توێژهكانى كوردستان دهكهن پشتیوانى بكهن.
كۆمیتەی ئامادەكاری سەربەخۆییی كوردستان، بانگەوازێكی ئاڕاستەی كوردانی سەرتاسەری دنیا، رۆشنبیر و رۆژنامەوانان، رێكخراوە جەماوەری و پیشەیی و دیموكراتییەكان، كۆمەڵە و سەندیكا پیشەییەكان، سەنتەرە رۆشنبیری و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، پارتییە سیاسییەكانی كوردستان، قوتابی و ژنان و لاوانی وڵاتپارێز، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان، زانایانی ئایینی ئیسلام و مەسیحی و ئێزدی و یارسان و سابیئە، دیموكراتخواز و لیبراڵ و دیت و بۆچوونە جیاوازەكان دەكات، كۆمیتەیەك لە هەر پێنج پارێزگاكەی باشووری كوردستان سەرقاڵی ئامادەسازییە بۆ كەرنەڤاڵی ملیۆنی بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان و ئەم كۆمیتەیەیش بە پشتیوانیی هەموو چین و توێژەكانی گەلەكەمان ئەم هەنگاوە دەنێت، بۆیە ئەركی ئێوەی نیشتمانپەروەرە پشتیوانیی بكەن و لە كاتی گونجاودا لە تەواوی كوردستاندا بڕژێینە سەر شەقامەكان و دەنگی سەربەخۆیی بەرز بكەنەوە.
نووسەر و ڕۆژنامەنووس(مەشخەڵ کەولۆسی) کە هاوکات ئەندامی لیژنەی ئامادەکاریی کۆمیتەی سەربەخۆیی کوردستانە، بۆ KDP.infoڕاگەیاند، "ئێستا ئێمە لە ئامادەکاریداین بۆ بەرفراوانترکردنی ئەو کۆمیتەیەداین و مەبەستمانە ئەندامانی لە هەموو چین و توێژەکان بن."
(کەولۆسی) گوتیشی، "کۆمیتەکە پێویستی بە پشتیوانیی هەمووانە و ئەگەرچی ئێستا لە سەرتای کارکردنمان داین، بەڵام کارەکانمان چڕتر دەکەینەوە و بە بانگەوازێک داوا لە کۆی چین و توێژەکان دەکەین بڕژێنە سەر شەقامەکان."
لە بانگەوازییەکەدا، كۆمیتەی ناوبراو وێڕای ئەوەی داوای پشتیوانیی هەمووان بۆ كاتی گونجاو دەكات، هەروەها بڕوایشی وایە كە یەكدەنگیی ناوخۆیی، دەبێتە هۆی بەهێزكردنی دەنگی سەربەخۆخوازانەی كورد و وڵاتی تازەی كوردستان لە نەخشەی نوێدا.
كۆمیتەكە بۆ پەیوەندی و ڕا و سەرنجی كوردستانیان، ژمارە مۆبایلی سێ ڕێكخەریشی بڵاو كردووەتەوە:
07508477621 چنار نامق: هەولێر
07702106960 مەشخەڵ كەوڵۆسی: سلێمانی
07504574648 ئیسماعیل هاجانی: دهۆك
ئەمەی خوارەوە پەیجی فەرمیی كۆمیتەی ئامادەكاری سەربەخۆیی كوردستانه لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك:
https://www.facebook.com/pages/%DA%A9%DB%95%D8%B1%D9%86%DB%95%DA%A4%D8%A7%DA%B5%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%A8%DB%95%D8%AE%DB%86%DB%8C%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/1468113920101478?notif_t=fbpage_fan_invite
