سەرۆكی پەرلەمان: ئاشتی هەورامی بانگهێشتی پەرلەمان كراوە

 سەرۆكی پەرلەمان: ئاشتی هەورامی بانگهێشتی پەرلەمان كراوە
د.یوسف محەممەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەمەبەستی روونكردنەوەو پێدانی زانیاریی لەسەر قەیرانی سووتەمەنی، بانگهێشتی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە.

سەبارەت بە كاتی چوونی هەورامی بۆ پەرلەمان، سەرۆكی پەرلەمان گوتی كاتەكە دیاری نەكراوە، بەڵام بەو نزیكانە دەبێت.

هەر لە لێدوانەكەیدا بۆ رووداو لە وەڵامی ئەوەی چۆن بوو بانگهێشتی كۆبوونەوەكەی جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و بەرپرسانی كورد نەكراوە، د.یوسف محەممەد گوتی "شتێكی ئاساییە كە بەشداریمان نەكرد، چونكە دەسەڵاتی یاسادانان جیاوازە لە جێبەجێكردن و مەرج نییە لە هەموو كۆبوونەوەیەكدا هەبین".





رووداو
Top