رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوا لێدانی خەندەک دەکەن
ئەمڕۆ لە پڕێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، لەشاری ھەولێر، ئەنجومەنی باڵای رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئێستای عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پیشاندا و تێدا، رێکخراوەکانی مەدەنی پالپشتی خۆیان بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیشاندا و رایانگەیاند، لەم قۆناغەدا بە ھەموو شێوەیەکی پالپشتی سەرۆکی کوردستانین."
عەدنان ئەنوەر بەگ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە بەشێکی دیکەی پرێس کۆنفرانسەکەدا، تیشکی خستە سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و گوتی:" داوا لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین، بەھیچ شێوەیەک ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە نەکشێنێتەوە، ھەروەھا داوایانکرد، ھەرچی زووە خەندکێک لێبدرێت و سنوری باشووری کوردستان لە سنوری عێراق جیابکرێتەوە."
