قوتابیان لە ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتیەکان ئاگادار دەکرێنەوە

قوتابیان لە ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتیەکان ئاگادار دەکرێنەوە
بەرێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند, لە ماوەیەکی کورتی داھاتوو قوتابیان لە کاتی ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە و وەکو ساڵانی رابردوو لە سەر ئینتەرنێت ئەنجامی خۆیان لە سایتی وەزارەتی پەروەردە وەر دەگرنەوە.



باپیر بەکر بەرێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە زانیاری لە سەر ئەو سیستەمە ئاشکرا دەکات کە ئەنجامی دەفتەری تاقیکردنەوەی قوتابیانی دوانزەی ئامادەیی تیاد تۆماردەکرێت, وتیشی: بە سیستەمێکی تازە دەفتەری تاقیکردنەوەی ١٢ی ئامادەیی و ئامادەیییە پیشەسازی و بازرگانیەکان سەیر دەکرێت، گوتیشی: بە پێی سیستەمی داتابەیس دەفتەرەکانی تاقیکردنەوەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی سەیر دەکرێت و نمرەکان تۆمار دەکرێن.

باپیر بەکر ئاماژەی بەوەشدا پرۆسەی سەیرکردنی دەفتەری تاقیکردنەوەکان دەستی پێکردوە، بەڵام تەواو نەبووە و ماویەتی، ناتوانم کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان رابگەیەنم بەڵام لە ماوەیەکی کورتی داھاتوو قوتابیان لە کاتی ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە و وەکو ساڵانی رابردوو لە سەر ئینتەرنێت ئەنجامی خۆیان لە سایتی وەزارەتی پەروەردە وەر دەگرنەوە.

لە ساڵی رابردوو لیژنەی پەروەدەی پەرلەمان رەخنەی زۆریان لە ھۆڵی بینینی دەفتەری تاقیکردنەوەکان گرت، بەڵام بەرێوەبەری گشتی ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای دەکات ئەو کەموکوڕیانە ئەمساڵ نەماون، گوتیشی: یەکێتی مامۆستایان سەردانی ھۆڵەکانیان کردوە و سوپاسگوزاری رێوشوێنەکان بوونە کە پێداویستیەکان تەواو دابینکراون.
Top