پلانی نوێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ دابەشکردنی کۆبۆنی بەنزین

 پلانی نوێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ دابەشکردنی کۆبۆنی بەنزین
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی وێستگەکانی دابەشکردنی بەنزین، لەکاتی دابەشکردنی کۆبۆن بڕیارە لە رۆژی یەکشەممە 29-6-2014 رێوشوێنی نوێ بگیرێتەبەر.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە میکانیزمی نوێ بۆ دابەشکردنی کۆبۆنی بەنزین جێبەجێدەکەن.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: "بۆ ئەوەی قەرەباڵغی سەر بنکەکانی دابەشکردنی کۆبۆن کەمبکرێتەوە، شۆفێران بێ ئەوەی نۆرە بگرن دەتوانن کۆپی ساڵانەو فۆڕمی خۆراکیان لەو بنکانەی بۆیان دیاریکراوە پێشکەشبکەن، لەبەرامبەردا ژمارەیەکیان پێدەدرێت و سێ رۆژ دواتر دەتوانن بەو ژمارەیە کۆبۆنەکە لەهەمان وێستگە وەربگرنەوە".

هەفتەی رابردوو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی سیستمی کۆبۆن بۆ دابەشکردنی بەنزین.





رووداو
Top