پلانی نوێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ دابەشکردنی کۆبۆنی بەنزین
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە میکانیزمی نوێ بۆ دابەشکردنی کۆبۆنی بەنزین جێبەجێدەکەن.
ئەو سەرچاوەیە گوتی: "بۆ ئەوەی قەرەباڵغی سەر بنکەکانی دابەشکردنی کۆبۆن کەمبکرێتەوە، شۆفێران بێ ئەوەی نۆرە بگرن دەتوانن کۆپی ساڵانەو فۆڕمی خۆراکیان لەو بنکانەی بۆیان دیاریکراوە پێشکەشبکەن، لەبەرامبەردا ژمارەیەکیان پێدەدرێت و سێ رۆژ دواتر دەتوانن بەو ژمارەیە کۆبۆنەکە لەهەمان وێستگە وەربگرنەوە".
هەفتەی رابردوو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی سیستمی کۆبۆن بۆ دابەشکردنی بەنزین.
رووداو
