حەمدانییە.. پێشمەرگە شكستێكی گەورەی بە داعش هێنا

 حەمدانییە.. پێشمەرگە شكستێكی گەورەی بە داعش هێنا
شەوی رابردوو هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری شارۆچكەی حەمدانییە شكستێكی گەورەیان بە چەكدارانی داعش برد و 11 چەكدار كوژران و ژمارەیەكی زۆریشیان لێ بریندار بوون.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەمووزینی)، بە kdp.infoـی راگەیاند، شەوی رابردوو لە سنووری ناوچەكانی سەلامییە و مەنسوورییە و بەلاواتی سەر بە شارۆچكەی حەمدانییە، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بە توندی وەڵامیان دانەوە و شكستێكی گەورەیان بە چەكدارەكانی داعش هێنا.

(سەعید مەمووزینی) هەروەها گوتیشی كە لە ئەنجامی ئەو شكستە گەورەیەی داعشدا، 11 چەكداریان كوژراون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.
Top