مه‌سروور بارزانی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌رگریكردن له ناوچه‌كه‌دا له دژی چه‌كداره توندڕۆكاندا بەردەوام دەبن
وه‌ك به‌شێك له راوێژه به‌رده‌وامه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد بۆ گفتۆگۆكردن له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منییه‌كان له عێراقدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/6/2014 راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی) پێشوازی له باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق(سایمن كۆڵیس) كرد.
له دیدارێكدا بالیۆز كۆڵیس باسی له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا(ولیه‌م هێگ) بۆ هه‌ولێر كرد وه‌ك به‌شێكی هه‌وڵه پێكه‌وییه‌كان بۆ تێگه‌یشتن له گۆڕانكارییه گه‌رم و دینامیكیه‌كانی عێراق و گوتی: "گرینگه له‌وه بگه‌ین، كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها جه‌ختی له پێویستیی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له هه‌فته‌ی داهاتوو كرده‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی بنكه‌فرهاوانی نوێ."
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌و بۆشاییه ئه‌منییه كرا، كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی داعش و شكستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له چه‌ندین ناوچه روویداوه. له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی) گوتی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رگریكردن له ناوچه‌كه‌دا له دژی چه‌كداره توندڕۆكاندا."
هه‌روه‌ها گوتی، "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی خه‌ڵكه‌كه و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه له ناوچه‌كه جێگیر كراون، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشینه‌ی سه‌ره‌كیمان ده‌مێنێته‌وه"، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێویسته به تێڕوانینێكی نوێوه سه‌یری ئه‌م بارودۆخه بكرێت و چاره‌سه‌ری سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م گۆڕانكارییانه بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ئاماژه به پێویستی و گرینگی چاره‌سه‌ری سیاسی كرایه‌وه، چونكه چاره‌سه‌ری سه‌ربازی به ته‌نها ناتوانێ یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له عێراقدا. هه‌روه‌ها باس له‌و شه‌پۆڵه زۆره‌ی په‌نابه‌ران له عێراق و سووریاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا و باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق دووپاتی كرده‌وه، كه حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ له دابینكردنی پێداویستییه مرۆییه‌كان بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
