سەرۆكی هەرێمی كوردستان هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری ڕۆژهەڵاتی دیجلە بەسەر دەكاتەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری ڕۆژهەڵاتی دیجلە بەسەر دەكاتەوە
27ـی 6ـی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی لەنزیك ئاگاداربوونەوەی لە بارودۆخ و پێویستییەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان سەردانی سنوور و هێڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلە كرد.


لەم سەردانە مەیدانییەدا سەرۆك بارزانی فەرماندەیی و تەشكیلاتە سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لەو دەڤەرەدا بەسەر كردەوە و وردەكاریی و گوزەران و بارودۆخ و ئەو ڕێوشوێنانەی لە نزیكەوە بینی كە لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە و لەپێناو پاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو هەڕەشەیەك لەو ناوچەیە گیراوەتەبەر.
Top