سەرۆک بارزانی : ئامادەم وەک پێشمەرگە چەک ھەڵبگرم
لەکۆبوونەوەکە ھەریەک لەجەعفەر شێخ مەستەفا وەزیری پێشووی پێشمەرگە و محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری پارتی سۆشیالستی دیموکراتی کوردستان و سەڵاح دەڵو بەرپرسی لقی کەرکوکوکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆیوونەوەکەبوون.
لەکۆبوونەوەکە سەرۆک بارزانی زۆر سوپاسی پێشمەرگەی کرد کە بەرگری لە کوردستان دەکەن, سوپاسی حەمەی حاجی مەحمود و سەرجەم فەرماندەکانی دیکەی پێشمەرگەی کرد و وتی: سازش لەسەر بستێکی خاکی کوردستان ناکەین و ئامادەشم وەک پێشمەرگە چەک ھەڵبگرم ئەو شوێنانەی پێشمەرگەی لێیە لێی ناکشێتەوە و پارێزگاری لێ دەکەن بەھەموو شێوەیەک پاڵپشتی پێشمەرگە دەبین.
ھەروەھا گووتیشی: لەگەڵ ھەموو پێکھاتەکان ھەماھەنگ دەبین و کەرکوک بەھەموو پێکھاتەکان جوانە و ھەرکاتێک کەرکوک گەڕایەوە سەر کوردستان ئەوکات سەخاوەتی کورد دەبینن.
لە ئێستادا لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی و حزبی کەرکوک کۆدەبێتەوە, بڕیاریشە کۆبوونەوەیەک لەگەڵً سەرجەم حزبە سیاسییەکانی کەرکوک بە حزبەکانی تورکمان و عەرەبیشەوە ئەنجام بدات.
لە ھەردوو کۆبوونەوەکە تەئکید بۆ پێکھاتەکانی کەرکوک دەکاتەوە کە ئەگەر کەرکوک بگەڕێتەوە سەر کوردستان ئەوا ژیانیان ئاسودە و زیاتر دڵنیا دەبن.
