هێزێکی زۆری پێشمەرگە بەرەو کەرکووک بەڕێکرا

 هێزێکی زۆری پێشمەرگە بەرەو کەرکووک بەڕێکرا
هێزێکی زۆری پێشمەرگەی زێرەڤانی بە چەکی قورسەوە بەرەو گوندی مەلا عەبدوڵڵا لە باشووری کەرکووک بەڕێکرا.

عەمید هەڵگورد حیكمەت، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.6.2014، هێزێكی زۆری پیشمەرگەی كوردستان بەرەو سەنگەرەكانی پێشمەرگە بەڕێكراون".

ناردنی ئەو هێزەی پێشمەرگە، هاوکاتە لەگەڵ سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كەركووك و کۆبوونەوەی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان و هێزەکانی لەو شارە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە، گوتیشی "ئەو هێزەی ئێستا رەوانەكراوە، چەكی قورسیان پێیە و لە هەولێر و سلێمانییەوە بۆ هەموو سەنگەرەكانی پێشمەرگە رۆیشتوون، كە مەبەستیان پاڵپشتیكردنە لەو هێزانەی لەوێن و لەوێش دەمێننەوە."





رووداو
Top