(نێچیرڤان بارزانی): بەغدا بە تۆمەتبارکردنەکانی، شکستەکانی خۆی دەشارێتەوە
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی) لە دیدارێکیدا کە کاناڵی جەزیرە لەگەڵیدا سازی دابوو، ڕایگەیاند، شکستی سیاسی، ئابووری و سەربازیی حکوومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا، ئەو قەیرانەی وەبەرهێناوە کە ئێستا لەئارادایە.
(نێچیرڤان بارزانی) هاوکات تۆمەتەکانی حکوومەتی بەغدای ڕەت کردنەوە و گوتی کە بنەمایەکی دروستیان نییە و بۆ ئەوەن کە شکستی حوکمڕانەتیی دەولەت کە قەیران دوای قەیران دینە ئاراوە بشارێتەوە، هاوکات بەم تۆمەتانەی حکوومەتی بەغدا دەیەوێت، شکستە ئابوورییەکەی دابپۆشێت.
دەربارەی ڕەوشی هەنووکەیی عێراقیش، سەرۆکوەزیران گوتی، هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەی شیعە لە ڕابردوودا بەرەوڕووی ببوونەوە و کورد هاوسۆزیان بوو، لە ئێستادا هاوسۆزی سوننەمەزهەبەکانە لەوەی بەسەریان هاتووە و بەرەوڕووی بوونەتەوە، بۆیە ئەوەی پێویست بێ لە ڕووی پێداویستیی مرۆییەوە هاوکاری بکرێن.
