شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و چەكدارانی داعش روودەدات
سەرچاوەیەک لە هێزی زێرەڤانی رایگەیاند، نزیکەی 2 کاژێرە چەکدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە "داعش" لە ناوچەی حەمدانییە و قەرەقوش لە نەینەوا لە سێ لاوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام تێکشکێنراون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد لەو شەڕ و پێکدادانەدا 3 پێشمەرگەی هێزی کۆماندۆی سەر بە زێرەڤانی بیرینداربوونە و چەکدارەکانیش کوژراو و برینداریان هەیە.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، داعش هێزی کۆکردووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت شەڕو پێکدادان لە ناوچەکانی دیکەی نەینەوا لە نێوان پێشمەرگە و داعش رووبدات.
رووداو
