جۆن كیری ویستبووی سەردانی كوردستان نەكات
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رۆژی دووشەممە سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ نووری مالیكی، سەرۆك وەزیران و ئوسامە نوجەیفی و عەممار حەكیم و ساڵح موتڵەگ و هۆشیار زێباری كۆبووەوە.
لەبەغدا كیری داوایكردبوو شاندێكی هەرێمی كوردستان لەوێ ببینێ. باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا داوا دەكەن نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح بچن بۆ بینینی، بەڵام مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داواكەی رەتدەكاتەوە و داوا لە نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح دەكات نەڕۆن.
رەتكردنەوەكەی بارزانی وا لە جۆن كیری دەكات رۆژێكی دیكە بۆ سەردانەكەی زیادبكات و بێتە هەرێمی كوردستان.
كیری دەچێتە ئوردن و شەو بەهۆی نالەباری بارودۆخی بەغدا لەو وڵاتەی دراوسێ دەخەوێ. رۆژی دواتر كیری هاتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەركردایەتی كورد كۆبووەوە.
رووداو
