بودجه‌ی حزبه‌كان دیاری ده‌كرێت
به‌هار مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، به هه‌فته‌نامه‌ی (باس)ی راگه‌یاند: یه‌كێك له پڕۆژه‌یاسا گرنگه‌كان كه به‌م نزیكانه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ ده‌كرێت، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی حزبه‌كانه.
وتیشی: "به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی كه په‌سه‌ند كراوه، 100 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر كورسییه‌كی په‌رله‌مانی بۆ بودجه‌ی حزبه‌كان دیاری كراوه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین، ژماره نه‌نووسین به‌ڵكو رێژه بنووسین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت".
په‌یوه‌ند به‌و حزبانه‌ی كه مۆڵه‌تیان هه‌یه و كورسیی په‌رله‌مانیان نییه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان، وتی: "ئه‌و حزبانه كراون به دوو به‌شه‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌نگی نیوه‌ی كورسییه‌كی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێناوه 50 ملیۆنیان پێ ده‌درێت، ئه‌وانه‌ی كه بۆ ده‌نگی كورسییه‌ك رێژه‌ی 25% یان 49%ی كورسییه‌كیان به‌ده‌ست هێناوه، هیچ بودجه‌یه‌كیان پێ نادرێت".
جه‌وده‌ت نه‌جار، په‌رله‌مانتاری توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند: نابێ هیچ لایه‌نێكی ناو په‌رله‌مان كار بۆ ئه‌وه بكات كه حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان له بودجه بێ به‌ش بكرێن، چونكه هه‌وڵێكی له‌و جۆره له‌ئارادایه ئه‌وانه‌ی یه‌ك كورسیشیان هه‌یه، بودجه‌یان پێ نه‌درێت.
له بودجه‌ی ساڵی رابردووی هه‌رێمی كوردستان 185 ملیار دینار بۆ حزبه‌كان دیاری كرابوو.
جه‌وده‌ت نه‌جار، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: پشتیوانی له‌وه ده‌كرێت بۆ هه‌ر حزبێك كورسییه‌كی په‌رله‌مانی 100 ملیۆنی بۆ ته‌رخان بكرێت، وتیشی:" به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هیچ كورسیان نییه، ده‌بێ كه‌متر له 30 ملیۆنی مانگانه‌یان پێ نه‌درێ".
له په‌رله‌مانی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی حزبه‌كان كراوه، پێشبینی ده‌كرێت به‌م نزیكانه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌كه بكرێـت و په‌سند بكرێت.
ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به (باس)ی راگه‌یاند، بودجه‌ی حزبه‌كان رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر نه‌كراوه، وتیشی: "به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی له لیژنه‌ی دارایی ئاماده‌ی كردووه، چه‌ند پێوه‌رێك بۆ بودجه‌ی حزبه‌كان دیاری كراوه، له‌وانه پێوه‌ری كورسی و پێوه‌ری خه‌بات و به‌شداریكردنی سیاسی".
د. ڤالا ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ئه‌و پرۆژه‌یاسایه رێككه‌وتنی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانیشی پێویسته، وتیشی: "پرۆژه‌كه بۆ لیژنه‌ی دارایی و یاسایی نێردراوه و راپۆرتی هاوبه‌ش ئاماده نه‌كراوه، پاشان ده‌بێت فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ بڕیاردانی كۆتایی و پاشان ده‌نگدان له‌سه‌ری".
ئه‌گه‌ر له سه‌ر بنه‌مای هه‌ر كورسیه‌ك 100 ملیۆن ته‌رخان بكرێت بودجه‌ی حزبه‌كان به‌م شێوه ده‌بێت:
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان زیاتر له سێ ملیار دیناری وه‌رگرتووه، ده‌بێـه یه‌ك ملیار و 800 ملیۆن دینار .
پارتی دیموكراتی كوردستان، چوار ملیار و 800 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه، ده‌بێته سێ ملیار و 800 ملیۆن دینار.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 600 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه، ده‌بێته دوو ملیار و 400 ملیۆن دینار.
حزبی شیوعیی كوردستان 580 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه، ده‌بێته 100 ملیۆن دینار.
یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بڕی 450 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه و ده‌بێـته یه‌ك ملیار دینار.
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان 400 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه، ده‌بێـته 100 ملیۆن دینار.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان 350 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه، ده‌بێـته 600 ملیۆن دینار.
حزبی سۆسالیستی دیموكراتی كوردستان بڕی 350 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه و ده‌بێـته 100 ملیۆن دینار.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی 80 ملیۆن ده‌بێـته 100 ملیۆن.
خه‌ندان
