دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆتایی هات
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی خۆی گرێدا.
په‌یامنێری خه‌ندان له بینای پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەهرۆز محەمەد ساڵح، پارێزگاری سلێمانی بانگهێشتی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی پارێگای سلێمانی کردوە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی دانیشتنەکە بکات، دواتر ئامانج نەجیب شەمعون، سەرۆکی لیستی مەسیحیەکان وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بەشێوەیەکت کاتی دانراوە.
دواتر كۆبوونه‌وه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كام له پۆسته‌كان ده‌ستنیشان بكرێن كۆتایی هات و مۆڵه‌تی 15 رۆژ درایه لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كان.
ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو: كه نابێت ده‌ستنیشانكردنی پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له 15 رۆژ زیاتر دوابكه‌وێت.
خه‌ندان
