وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە هەرێمی کوردستان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوێنی(دووشەممە) گەیشتە عیراق و لە گەڵ نوری مالیکی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی پەرلەمان و عەممار حەکیم کۆبووەوە.
قەیرانی ئەمنی عیراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق، تەوەری سەرەکی چاوپێکەوتنەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
جۆن کێری لە گەشتەکەی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە میسر گووتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو قەیرانەی بە هۆی هێرشی گرووپە ئیسلامییە تووندڕەوەکان لە ناوچەکە هەڵگیرساوە بەرپرس نییە.
