سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا و جێگرەكەیی و پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردران

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا و جێگرەكەیی و پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردران
لە كۆبوونەوەی ئەمڕٶی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێردا بە تێكرای دەنگی ئەندامانی بەشداربوو جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرو جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پالرێزگای هەولێر و پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردران.





بەپێی دەنگدانەكە كە بەشێوەیەكی ئاشكرا بەرێوەچوو و دادوەری كارگێری دادگای هەولێر ئامادەبوو، عەلی ڕەشید وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دیاریكرا و ئازاد ئیكرام وەك جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و نەوزاد هادی مەولود وەك پارێزگاری هەولێر دەنگیان پێدرا.



تا ئێستاكە كۆبوونەوەكە بۆ سوێند خواردنی هەرسێ كەسی دەنگ پێدراو لەبەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەردەوامە.
Top