كەركووك... لە دوو هەڵمەتی پۆلیس و هیزەکانی ئاسایش ٢٠ تیرۆریست و گومانلێکراو دەستگیر کران
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكانی كەركووك بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ لە هەڵمەتێكی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكان لە گوندی چەرداغلو لە باشوری شاری كەركووك، دە تیرۆریست و گومانلێكراو دەستگیر کران كە بەشێكیان بەمادەی چواری تیرۆر داوا كراون.
لەو هەڵمەتە دا دەست بە سەر چەند پارچە چەکیش داگیراوە.
سەرحەد قادر گووتی: لە هەڵمەتێكی دێکەی پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكان بە هاوبەشی لە گەڵ لیوای یەكی پێشمەرگە لە ناوچەی مەكتەب خالد، دە تیرۆریست و گومانلێكراو دەستگیر کراون کە دوو کەسیان خەڵکی سودانن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكانی كەركووك رایگەیاند؛ لەكاتی هەڵمەتەكە دوو كەس لە تیرۆریستەکان هەڵاتن، بەڵام دواتر دەستگیر کرانەوە كە ئاساری فیشەك بە ئۆتۆمبێلەكانیانەوە هەبوو.
