بەپێی یاسا: بانگهێشتی لایەنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كراوە

بەپێی یاسا: بانگهێشتی لایەنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كراوە
دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر نەوزاد هادی پارێزگاری دووبارە هەڵبژێدراوەی هەولێرو سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرو جێگرەكەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیان سازكرد.


لەسەرەتای قسەكانیدا نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر گوتی: ئەمرۆ یەكەمین كۆبوونەوە ئەنجامدرا، بەهۆی ئەوەی كە بەپێی یاسا دەبێت دوای 15 رۆژی رەزامەندی كۆمیسیۆن و دادگا، ئینجا یەكەمین كۆبوونەوە بەرێوە دەچێت و بەپێی یاسای هەڵبژاردن لەیەكەم كۆبوونەوە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرو جێگرەكەیی و پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردراون.

گوتیشی: ئەو ئەنجوومەنە وەك لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئێمە ویستومانە بە زۆرینە پارێزگا وەربگرین، وە پۆستی دیكەش ماون، دەكرێت لەچوار چێوەی رێكەوتنی سیاسی بەر هەر لایەنێك بكەوێت.

هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا نەوزاد هادی بەڵێنی بە خەڵكی هەولێردا كە بەو پەڕی دڵسۆزیییەوە بە شێوەی یاسایی خزمەتی خەڵكی خۆشەویستی هەولێر دەكەن و درێژە بە كاروانی خزمەتگوزاری ئاوەدانی و گەشەپێدان دەدات و ئەو ئەنجوومەنی هەولێریش كە ئەمرۆ هەڵبژێردراوە ئەوا حكومەتی خۆجێییەو ئێمە پابەند دەبین بەرنامە و بڕیار و داخوازییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەبین.
Top