پێشمەرگەكانی گۆلان لە كەركووك بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەن
محەمەد كەمال بەرپرسی لقی 3 پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: لەگەل سەرهەلدانی ئەو بارودۆخەی كە ئێستا لە عێراق بوونی هەیە لە چەندین ناوچە و پارێزگا شەر و پێكدادانەكان سەریان هەلداوە كە ئەمەیش وایكردوە مەترسی بۆ كەركووكیش دروست بكات چونكە لە چەندین شارو شارۆچكە چەكدارانی دەولەتی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو بە " داعش " لە گەل هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان پێكدان و شەڕ دروست بێت.
راشیگەیاند: بۆ پالپشتی كردنی پەیامەكەی سەرۆك ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە پێشمەرگە قارەمانانەی شۆرشی گولان، بەچەك تاخی خۆیانەوە هاتبوونە بارەگای لقی 3 داوایان دەكرد بچن بەشدار بن لە پاراستنی خاكی كوردستان و كەركووك بۆ ئەوەی بچنە سەنگەرەكانی پێشەوەی شانبەشانی هێزەكانی پێشمەرگە قارەمانەكان شەڕ بكەن بۆ بەرگری كردن لە كەركووكی دڵی كورستان.
