لە تەقینەوەکەی ناوچەی پیشەسازی کەرکوک دوو پێشمەرگە شەهید بوون

لە تەقینەوەکەی ناوچەی پیشەسازی کەرکوک دوو پێشمەرگە شەهید بوون
بە گووتەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک، تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ناوچەی پیشە سازی کەرکوک ١٣ کوژراو برینداری لێکەوتۆتەوە.



سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک بە پەیامنێری راگەیاند؛ لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ناوچەی پیشەسازی کەرکوک دوو پێشمەرگە شەهید بوون و یازدە پیشمەرگەی دیکەش بریندار بوون کە برینی هەندێکیان سەختە.



کاتژمێرێک لەمەو بەر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێزەکانی پێشمەرگەی لە ناوچەی پیشەسازی کەرکوک کردە ئامانج.



ناوچەی پیشەسازی دەکەوێتە باشووری کەرکوکەوە.
Top