سەفین دزەیی: خواست لە لایەن كۆمپانیا جیهانیەكان لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان لە زیاد بوون دایە

سەفین دزەیی: خواست لە لایەن كۆمپانیا جیهانیەكان لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان لە زیاد بوون دایە
سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بە هۆی باشی جۆری نەوتی هەرێمی كوردستان خواست لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان لە لایەن كۆمپانیا جیهانیەكانەوە لە زیاد بوون دایە.
راشیگەیاند، بە پێی زانیاری پسپۆرانی بواری وزە نەوتی هەرێمی كوردستان جۆرێكی زۆر باشە، بۆیە ئەمە بۆتە هۆكارێك كە زۆرترین كۆمپانیایەكانی بواری وزە داوای نەوتی هەرێمی كوردستان بكەن.
وتیشی، تادێ خواستی ئەو كۆمپانیا بیانیانە لە زیاد بوون دایە، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگ دەبێ بەوەی ئێمە لە حكومەتی هەرێم پەرە بە هەناردەكردنی نەوتی خۆمان بدەین.
Top